داواکارییەکانی ستیوارد/مافەکان/دەنگە داواکراوەکان

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
Jump to navigation Jump to search
This page is a translated version of the page Steward requests/Permissions/Minimum voting requirements and the translation is 90% complete.

وەرگرتنی مافەکان

ھێنەران کاتی

  • پاڵێوراو دەبێت داوایەک لە دیوەخان یان چاودێری بەڕێوەبەران دابنێت.
  • ڕێگە بدات ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر تێپەرێت بەسەر ھەر نارەزاییەک. ھیچ پشتگیرییەک پێویست نیە بەڵام ھەر دژایەتییەک پێویستی بە ڕوونکردنەوەی تەواو ھەیە
  • دواتر ھەر کەسێک ویستی ئەتوانێت لە Steward requests/Permissions#Miscellaneous requests. داواکە تۆمار بکات
  • دواتریش ستیواردێک مافەکە دەبەخشێت
  • مافەکە بەبێ ئاگادارکردنەوە لادەچێت دوای بەسەرچوونی کاتی مافەکە

ھێنەران ھەمیشەیی

  • کاندیدەکە پێویستە داوایەک لە دیوەخان یان چاودێری بەڕێوەبەرایەتی دابنێت.
  • ڕێگە بدات یەک ھەفتە بەسەر گفتوگۆیەکە تێپەر بێت
  • بەلایەنی کەمەوە پێنج بۆ ١٠ بەکارھێنەر دەنگ بدەن
  • کاندیدەکە پێویستە بە لایەنی کەمەوە دوو بۆ سێیەم پشتگیری بەدەست بھێنێت
  • دواتر دەتوانێت لە Steward requests/Permissions#Miscellaneous requests داواکارییەکە پێشکەش بکات.
  • داوتریش ستیواردێک مافەکە دەبەخشیت

بەڕێوەبەر کاتی

سێ مانگ بەرێوەبەرایەتی
  • دواتر ئەتوانێت داواکارییەکە لە داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی ، دابنێت لە ناو داواکارییەکەش بەستەر بە شوێنی گفتوگۆی داواکاری مافەکە بدات.
  • دواتریش ستیواردێک مافەکە دەبەخشێت
  • مافەکە بەبی ئاگادارکردنەوە لادەچێت دوای تێپەربوونی ماوەی بەسەرچوونی مافەکە
  • دووبارە داواکاردنەوەی مافەکە بۆ سێ مانگی زیاتر پێویستە ئەو ھەنگاوانەی سەرەوە دووبارە بکرێنەوە وە بە وەتانی دوو ماوەیە تێپەربوونی دوو ھەفتە بەسەر داواکارییەکەی
شەش مانگ یان زیاتر بۆ بەڕێوەبەری
  • بەکارھێنەر پێویتسە بەلایەنی کەمەوە دوو بۆ چوار دەنگ بێنێت و لەناو دەنگەکان دوو بۆ سێ دەنگی پشتگیری ھەبێت
  • ھەر دژایەتییەک ڕوونکردنەوەی تەواوی پێویستە
  • دوای جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە ھەرکەسێک بیەوێت ئەتوانێت لە داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی داوا پێشکەش بکات، لەناویدا ئاماژە بەو گفتووگۆی دەنگدانە بکات کەلە ناوخۆی کۆمەڵگاکەی کردوویەتی
  • دواتر ستیواردەکە مافەکە دەبەخشێت
  • دوای بەسەرچوونی کاتی مافەکە، بەبێ ناردنی ئاگاداری مافەکە کۆتایی پێدێت و ھیچ کاریگەرییەکی نامێنێت
  • زیادکردنی کات بۆ شەش مانگی دواتر دەبێت دووبارە بۆ دوو ھەفتەی تر ھەمان ئەو خاڵانەی سەرەوە جێبەجێ بکرێتەوە ئەم کردارە بە نزیکەیی دوو ھەفتە پێش کۆتایی ھاتنی مافەکە دەکرێت.

بەڕێوەبەر ھەمیشەیی

  • کۆمەڵگای ناوەوە پێویستە بەشێوەیەک گەورە بێت کە پێویستی بە بەڕێوەبەری ھەمیشەیی ھەبێت، وە پێناسەی "گەورە" لە ڕوانگەی ستیواردەکەوە سەیر دەکرێت، بەڵام پێناسەکەی بریتیە لە زۆربوونی ژمارەی سڕینەوەکان، بەربەستن، پاراستنی پەڕەکان کە پێویست بێت لەلایەن ستیواردەکان و بەکارھێنەرە جیھانییەکان جێبەجێ بکریت بۆ ماوەیەکی بەرچاو.
  • پاڵێوراو پێویستە داوای پاڵاوتنەکەی لە شوێنیکی بەرچاو دابنێت وەک دیوەخان، داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی یان پەڕەیەکی فەرمی وەک داواکردنی مافی بەکارھێنەران.
  • بەلایەنی کەمەوە دەبێت پێنج دەنگ ھەبێت
  • پاڵێوراو بەلایەنی کەمەوە %80 پشتگیری بەدەست دێنێت
  • ھەر دژایەتییەک ڕوونکردنەوەی تەواوی پێویستە
  • دوای جێبەجێکردنی مەرجەکان ھەرکەسیک ویستی لەسەر بێت ئەتوانێت لە داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی داواکارییەکە پێشکەش بکات لەناو داواکارییەکە پێویستە ئاماژە بە وتووێژی ناوەخۆی کۆمەڵگاکەی بکات
  • دوای ئەوە ستیواردەکە مافەکە دەبەخشێت.

بیروکرات

  • کۆمەڵگای ناوەوە پێویستە بە شێوەیەک "گەورە" بێت کە پێویستی بە مافی بیروکرات بێت، پێناسەی "بەشێوەیەک گەورە" لە ڕوانگەی ستیواردەکەوە دیاری دەکرێت، بەڵام ئەتوانێت مانای ئەوە بێت کە تاچەن کۆمەڵگاکە چڕی بەرزە و داواکارییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دەنێردرێن بۆ مێتا تا ستیواردێک مافێک ببەخشێت یان لایببات وەک مافی بەرێوەبەری، مافی بەڕێوەبەری وەڕگێران، یان ھەر مافێکی تر، کە داواکارییەکان بۆ ماوەیەکی بەرچاو زۆر دوبارە ببنەوە
  • کۆمەڵگاکە بە لایەنی کەمەوە دەبێت شەش بەڕێوەبەری ھەمیشەیی ھەبێت
  • بەشێوەیەکی بنەڕەتی کۆمەڵگاکە بەلایەنی کەمەوە پێویستە دوو بیروکرات بپاڵێون.
  • پاڵێوراو بەلایەنی کەمەوە %80 پشتگیری بەدەست بێنێت.
  • ھەر دژایەتییەک ڕوونکردنەوەی تەواوی پێویستە
  • دوای جێبەجێکردنی مەرجەکان ھەرکەسیک ویستی لەسەر بێت ئەتوانێت لە Steward requests/Permissions#Bureaucrat access داواکارییەکەی پێشکەش بکات لەناو داواکارییەکە پێویستە ئاماژە بە وتووێژی ناوەخۆی کۆمەڵگاکەی بکات
  • دوای ئەوە ستیواردەکە مافەکە دەبەخشێت.

لابردنی مافەکان

ھەر یەکێک لەم مافانەی سەرەوە لە بارودۆخی جیاوازدا دەتوانرێت لاببرێن

  • بەکارھێنەر دەتوانێت داوای لابردنی مافێک یان زیاتر بکات لە ھەژمارەکەی. کاتێک داواکارییەکە پێشکەش دەکرێت پێویستە بەکارھێنەر لە ژوورەوە لەناو ھەژمارەکەی بێت و داواکارییەکە پێویستە لە Steward requests/Permissions#Removal of access داوا بکرێت. ئینجا دواتر سیتواردێک لەوانەیە داواکارییەکە جێبەجێ بکات لەدوای دڵنیاکردنەوە بە دواخستنی داواکارییەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی بەکارھێنەر کاتی ھەیە و بیر لە داواکەی دەکاتەوە پێش جێبەجێبوونی بەتەواوی. کاتێک جێبەجێکرا، و مافە(کان) لابران، بەدەست ھێنانەوەیان دەبێت بەم شێوەیە بێت کە لەسەرەوە باسکراوە.
  • گەر ھاتوو بەکارھێنەرێک بە گوونجاوی مافەکەی بەکارنەھێنا، داوای لابردنی مافەکەی ئەوکاتە دەکرێت ئەگەر یەکدەنگی ھەبوو لەلایەن کۆمەڵگاوە لەسەر لابردنی مافەکەی. کاتێک یەکدەنگی بەدەستھات لەسەر لابردنی مافەکەی، داواکارییەکە دەبێت لە Steward requests/Permissions#Removal of access پێشکەش بکرێت و دەبێت لەلایەن بەکارھێنەرێکی متمانە پێکراوەوە پێشکەش بکرێت بۆ نموونە بەرێوەبەرێک یان بیروکراتێک. و داواکارییەکە پێویستە بەستەری ئەو گفتوگۆیەی تێدا بێت کە لە ناوخۆ لەلایەن کۆمەڵگاوە کراوە لەسەر لابردنی مافەکەی، لەگەڵ ڕوونکردنەوەیەکی تەواو لەسەر ھۆکاری داواکارییەکە، و پوختەیەک لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکە.
  • Requests for removal of permission should not be made to the stewards if a local bureaucrat is able to remove the permission. Please consult the list of wikis which authorize bureaucrats to remove these permissions.
  • An administrator or bureaucrat will be deemed inactive if they have not made at least one admin/bureaucrat action in the previous two years. Removal of such permissions is conducted through the admin activity review process.