دامەزراوەی ویکیمیدیا دەستەی ئەمینداران/ناساندن

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
Jump to navigation Jump to search
This page is a translated version of the page Wikimedia Foundation Board of Trustees/Overview and the translation is 100% complete.

دامەزراوەی ویکیمیدیا
دەستەی ئەمینداران


Idea or report icon (the Noun Project 2384902).svg
Wikimedia Community Logo.svg

ئایا دەزانیت کە کاتێک وتارێکی دڵخوازت لە ویکیپیدیا دەخوێنیتەوە، ئەوا بە هەزاران کەس کاردەکەن لە پشت بڵاوکردنەوەی زانیاری بەشێوەی خۆڕایی؟

خەڵکانێکی لێزان و سەرنجڕاکێش لە پشتی پڕۆژە سەرکەوتووەکانی وەک ویکیپیدیا، ویکیداتا، ویکیسەرچاوە و ئەوانی دیکەوەن.

دامەزراوەی ویکیمیدیا یارمەتی ئەو کەسانە دەدات بۆ کارکردن. ئەوان ئاگاداری ژێرخانی تەکنیکی، ئالنگارییە یاساییەکان و ئاستەنگەکان دەبنەوە.

Wikimedia Foundation logo - vertical.svg

دامەزراوەی ویکیمیدیا لەڕێی دەستەی ئەمیندارانەوە کاردەکات بۆ کارکردن لە سەرتاسەری جیهان. دەستەی ئەمینداران لەڕێی پڕۆسەکانەوە لەلایەن کۆمەڵگا هەڵبژێردراون.

١٦ کورسی هەیە بۆ ئەندامانی دەستەی ئەمینداران:
٨ کورسی بۆ کۆمەڵگا و گرووپەکان
٧ کورسی ئەندامی هەڵبژێردراو، وە
١ کورسی بۆ دامەزرێنەر

16 people icon.svg

هەریەکێک لە ئەندامانی دەستەی ئەمینداران بۆ سێ ساڵ لەو پۆستە خزمەت دەکەن.


Global search icon (the Noun Project 1238421).svg
Voting icon (the Noun Project 2536419).svg

دەستەی ئەمینداران لە پڕۆسەیەکی جیهانیدا هەڵبژێردراون.

کۆمەڵگای ویکیمیدیا ئەو هەلەیان هەیە کە دەنگ بدەن بۆ دەستەی ئەمینداران. ئەم هەلە گرنگە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرێک لە شوێن و شارەزاییە جیاوازەکان بۆ ئەوەی کەسانی لێوەشاوە ببنە ئەندام لە دەستەی ئەمینداران.


دەستەی ئەمینداران لە ساڵێکدا ١٥٠ کاتژمێر کاردەکەن. ئەوان بەلانی کەم دەبێت لە لیژنەیەک کار بکەن. لیژنەکان بریتین لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن، سەرچاوە مرۆییەکان، بەرهەم، پڕۆژەی تایبەت و کارووباری کۆمەڵگا. Directors icon (the Noun Project 3156284).svg
کۆبوونەوەکان بۆ هەمووان بەردەست دەخرێت، دەکرێت لەپەڕەی کۆبوونەوەکانی فاوەندەیشن ویکی یانیشلە پەڕەی لیژنەکان بیاندۆزیتەوە.
Info icon (the Noun Project 2397884).svg زیاتر دەربارەی دەستەی ئەمینداران و هەروەها لەبارەی چۆنییەتی بەشداریکردنت لە دەستەی هەڵبژاردنەکان بزانە لەم بەستەرە؛ https://w.wiki/yY9.