پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣/خۆتۆمارکردن

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Kurdish Wikipedia Editathon - 2023/Register and the translation is 86% complete.
Outdated translations are marked like this.
پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣

زانیارییەکانی خۆتۆمارکردن

پێش ئەوەی ناوت تۆمار بکەیت بۆ پێشبڕکێی وتارنووسینی ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣، تکایە ئاگاداری ئەم وردەکارییە گرنگانە بن:

  1. دووجار خۆتۆمارکردن: دوو لیستی تۆمارکردن هەیە، یەکێکیان بۆ ckbwiki و ئەوی دیکەیان بۆ kuwiki. بژاردەی ئەوەت هەیە خۆت زیاد بکەیت بۆ هەردوو لیستەکە و بەشداری لە هەردوو پڕۆژەکەدا بکەیت بە جیا. هەر پرۆژەیەک کۆمەڵە خەڵاتی تایبەتی خۆی هەیە، هەروەها دەرفەتی بەدەستهێنانی خەڵاتت هەیە لە هەردوو پڕۆژەکەدا.
  2. ئەندامانی لیژنە: ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەشێکن لە لیژنەی بەرپرسیار لە ڕێکخستنی پڕۆژەکە ناتوانن وەک بەشداربوو ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
  3. کراوەیە بۆ هەمووان: تۆ سەرنوسەرێکی بە ئەزموون بیت یان تازەهاتوو، بەخێرهاتنت دەکەین بۆ ئەوەی خۆت تۆمار بکەیت. هەمووان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن جگە لەو کەسانەی کە خاڵی دووەم دەیانگرێتەوە.
  4. بەشداریکردنی بەکارهێنەری بەئەزموون: تەنها ئەو بەشدارییانەیان بۆ هەژمار دەکرێت کە لە ماوەی پێشبڕکێیەکە ئەنجامی دەدەن.
  5. یەک هەژمار: ناو تۆمارکردن تەنها بە یەک هەژمار ئەنجام دەدرێت. خۆتۆمارکردنی کەسێک بە چەند هەژمارێک دەبێتە هۆی بێبەشکردنی لە خەڵاتەکانی پێشبڕکێیەکە.
  6. دەستکاری ناوی بەشداربووەکانی دیکە مەکە: تکایە خۆتان بەدوور بگرن لە زیادکردن یان لابردنی بەکارهێنەرانی دیکە لە لیستی بەشداربووان. تەنها خۆت زیاد بکە بۆ لیستەکە.

چۆنیەتی خۆتۆمارکردن

بۆ تۆمارکردن وەک بەشداربوو، تەنها ناوی بەکارهێنەرەکەت زیاد بکە وەک {{u|ناوی بەکارهێنەرەکەت}} و بە # بیخە ناو لیستی تۆمارکردنی پەیوەندیدار بۆ ckbwiki و/یان kuwiki. دڵنیابە لە پابەندبوون بەو ڕێنماییانەی کە لە سەرەوە باسکراون.

لیستی بەشداربووان

لیستی ناونووسینی بەشداربووانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی (سۆرانی): ناوت تۆمار بکە بۆ پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی

لیستی ناونووسینی بەشداربووانی ویکیپیدیای کوردی باکوور (کورمانجی): ناوت تۆمار بکە بۆ پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی/باکوور