Universal Code of Conduct/Enforcement draft guidelines review/Announcement/Short/ckb
گشتگیرکردنی یاساکان - پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی ڕێنماییەکان
ئەنجوومەنی قۆناغی دووەمی ڕەشنووسی گشتگیرکردنی یاساکان بڕیایرداوە کە پێداچوونەوە بۆ ڕەشنووسی ڕێنماییەکان بکات، ئەم قۆناغەش لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ دەست پێ دەکات.
لەسەر بنەمای وتووێژەکان و توێژینەوەکان ئەم ڕێنماییانە پەرەیان پێدراوە. ئەم ڕێنماییانە بڕیاری کۆتایی نین بەڵام پڕۆسەکەمان بەرەو پێشەوە دەبات. لەسەر بنەمای بۆچوونی کۆمەڵگاکان، ئەوا لیژنەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم ڕێنماییانە دەدات.
هەمووان دەتوانن لە شوێنی جیاواز بۆچوونی خۆیان بنووسن. لیژنەکەمان پێشوازی لە هەر بۆچوونێک و بەهەر زمانێک دەکات لەڕێی پەڕەی وتووێژ یانیش لەڕێی ئیمەیل. بۆچوونەکان دەکرێت لەڕێی پەڕەی وتووێژەوە وەرگێڕانیان بۆ بکریت یانیش لەکاتی کۆبوونەوە و مێزگردەکان قسەیان لەسەر بکرێت.
هەندێ کۆڕ و کۆبوونەوە لەپلاندایە دەربارەی ڕێنماییەکانی UCoC
- کۆبوونەوەی ویکیمانیای ٢٠٢١ - ١٦ی ئاب @ 11:00 UTC - 11:45 UTC
- کاتژمێری وتووێژەکان - ٢٤ی ئاب، ٣١ی ئاب، ٧ی ئەیلوول @ 03:00 UTC & 14:00 UTC
- مێزگردی - ١٨ی ئەیلوول @ 03:00 UTC & 15:00 UTC
پوختەی کۆبوونەوەکان هەر دووحەفتەی جارێک لێرە بڵاودەکرێنەوە.
تکایە ئاگادارمان بکەرەوە ئەگەر پرسیارت هەبوو.