Universal Code of Conduct/Enforcement draft guidelines review/Announcement/ckb

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Universal Code of Conduct/Enforcement draft guidelines review/Announcement and the translation is 100% complete.

گشتگیرکردنی یاساکان - پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی ڕێنماییەکان

ئەنجوومەنی قۆناغی دووەمی ڕەشنووسی گشتگیرکردنی یاساکان بڕیایرداوە کە پێداچوونەوە بۆ ڕەشنووسی ڕێنماییەکان بکات، ئەم قۆناغەش لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ دەست پێ دەکات.

لەسەر بنەمای وتووێژەکان و توێژینەوەکان ئەم ڕێنماییانە پەرەیان پێدراوە. ئەم ڕێنماییانە بڕیاری کۆتایی نین بەڵام پڕۆسەکەمان بەرەو پێشەوە دەبات. لەسەر بنەمای بۆچوونی کۆمەڵگاکان، ئەوا لیژنەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم ڕێنماییانە دەدات.

هەمووان دەتوانن لە شوێنی جیاواز بۆچوونی خۆیان بنووسن. لیژنەکەمان پێشوازی لە هەر بۆچوونێک و بەهەر زمانێک دەکات لەڕێی پەڕەی وتووێژ یانیش لەڕێی ئیمەیل. بۆچوونەکان دەکرێت لەڕێی پەڕەی وتووێژەوە وەرگێڕانیان بۆ بکریت یانیش لەکاتی کۆبوونەوە و مێزگردەکان قسەیان لەسەر بکرێت.

هەندێ کۆڕ و کۆبوونەوە لەپلاندایە دەربارەی ڕێنماییەکانی UCoC

کۆبوونەوەی ویکیمانیای ٢٠٢١ - ١٦ی ئاب @ 11:00 UTC - 11:45 UTC
کاتژمێری وتووێژەکان - ٢٤ی ئاب، ٣١ی ئاب، ٧ی ئەیلوول @ 03:00 UTC & 14:00 UTC
مێزگردی - ١٨ی ئەیلوول @ 03:00 UTC & 15:00 UTC

تیمی پەیوەندیدار بەئومێدی ئەوە کاردەکات کە ماوەی پێداچوونەوە دەستی بگات بە بۆچوونی زۆربەی کۆمەڵگاکانی ویکی. ئەگەر بینیت کە کۆمەڵگاکەی ئێوە هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا نەکراوە و بۆچوونی وەرنەگیراوە ئەوا تکایە پەیوەندی بە تیمەکانمانەوە بکە بۆئەوەی کۆبوونەوەیەک ڕێکبخەین.

کۆبوونەوەکان پوخت دەکرێنەوە و هەر دوو حەفتە جارێک لەلایەن لیژنەی ڕەشنووس پشان بڵاودەکرێنەوە لێرە.

تکایە ئاگادارمان بکەرەوە ئەگەر پرسیارت هەبوو.