تەکنۆلۆژیا/هەواڵەکان/٢٠١٩/١٥
کورتەھەواڵەکانی ھەفتانەی تەکنۆلۆژیا یارمەتیت دەدات بە گۆڕانکارییەکانی نەرمامێر بزانیت و لەو گۆڕانکارییانە ئاگادار بیت کە ڕەنگە کاریگەری لە خۆت ویکیپیدیاوانەکانی تر بکات. خۆتۆمارکردن، بەشداربوون، و فیدباک
پێشوو | ٢٠١٩، ھەفتەی ١٥ (دووشەممە ٠٨ نیسان ٢٠١٩) | دواتر |
دوایین ھەواڵە تەکنۆلۆژیاییەکان لە کۆمەڵگەی تەکنیکی ویکیمیدیاوە. تکایە بەکارھێنەرانی تر لەم گۆڕانکارییانە ئاگادار بکەرەوە. ھەموو گۆڕانکارییەکان کار لە تۆ ناکات. وەرگێڕان بەردەستە.
دوایین گۆڕانکارییەکان
- چەند ویکییەکی زیاتر دەستکاریی دیداری بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل تاقی دەکەنەوە. دەتوانیت زیاتر بزانیت.
- بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیاکانی فەڕەنسی و پۆڵەندی ئێستا دەتوانن کەسێک لە دەستکاریکردنی پەڕەیەکی دیاریکراو بەربەست بکەن. ئەگەر ویکییەکەی تۆش دەیانەوێت ئەم تایبەندمەندییە بۆ ویکییەکەیان زیاد بکەن پێش ئەوەی بۆ هەموو ویکییەکان چالاک بکرێت، دەتوانیت پەرەپێدەران ئاگادار بکەیتەوە. [١][٢]
کێشەکان
- لە ١١ی نیسان سەعات ٥:٠٠ (کگھ) بۆ ماوەی ٣٠ دەقە توانای دەستکاریکردنت لەسەر هەندێک لە ویکییەکان نامێنێت، بەڵام هێشتا دەتوانیت بیانخوێنیتەوە. ئەمە بە هۆی کێشەیەکە لە ڕەقامێر. دەتوانیت ویکییە کارتێکراوەکان ببینیت. [٣]
- وەشانێکی نوێی خەریتەکان هەندێک کێشەی لە ٢٩ی ئازار-٣٠ ئازار دروست کرد. گۆڕانکارییەکە گەڕێندرایەوە. [٤]
- پەڕەکانی سەر ویکیگەشت کێشەی سەرنووسەکانی هەبوو. ئەم کێشەیە چارەسەر کرا. [٥]
گۆڕانکارییەکانی داهاتووی هەفتە
- کاتێک کورتەی دەستکاری زیاد دەکەیت، دەستکاریی دیداری بە ناو کورتەی دەستکارییە کۆنەکانی کە پێشتر نووسیوتن دەگەڕێت تاکوو بتوانیت بەکاریان بهێنیتەوە ئەگەر پێویستی کرد. ئەمە لەسەر هەردوو وەشانەکانی دەستکاریکردنی دیداری و ویکیدەق بەردەستە. [٦]
- ویکییەکانی ویکیمیدیا کورتکەرەوەی ناونیشانیان بۆ زیاد دەکرێت. ئەم تایبەتمەندییە لە ١١ی نیسان کارا دەکرێت. دەتوانیت زیاتر بزانیت. [٧]
- وشەی جادوویی
{{REVISIONID}}
چیتر کار ناکات لەمەودوا. کاتێک پێشبینینی پەڕەیەک دەکەیت،" "
نیشان دەدات. کاتێک پەڕەیەک دەخوێنیتەوە"-"
(داش) دەبینیت. لە ئێستادا، ئەمە تەنیا بۆشایی ناوی ناوەڕۆکەکان دەگرێتەوە. [٨] - وەشانە نوێکەی میدیاویکی لەسەر ویکییە تاقیکردنەوەییەکان و وێبگەی فەرمی دادەنرێت لە ٩ نیسانی. لەسەر ھەندێک لە ویکییەکان و ویکیپیدیاکانی تریش لە ١٠ نیسانی دادەنرێت. لە ١١ نیسانی لەسەر ھەموو ویکییەکان دادەنرێت. (ساڵنامە)
چاوپێکەوتنەکان
- دەتوانیت لە چاوپێکەوتنی ئای-ئاڕ-سیی ڕێنماییی تەکنیکی بەشدار بیت. لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا، پەرەپێدەرە خۆبەخشەکان داوای ڕێنمایی دەکەن. چاوپێکەوتنەکە لە ١٠ نیسانی سەعات ١٦:٠٠ (UTC) ئەنجام دەدرێت. (بەشداربوون)
گۆڕانکارییەکانی داھاتوو
- دەتوانیت پێشبینینی سەرچاوەکان بکەیت. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە کاتێک بەسەر بەستەرەکاندا تێپەڕ دەبیت، پێشبینینێکی سەرچاوەکە دەبینیت. ئەمە هاوشێوەی پێشبینینی پەڕەکانە. ئەمە بۆ ئەوەیە کە پێویست نەکات بەرەو خوارەوەی پەڕەکان بڕۆیت بۆ بینینی سەرچاوەکان. ئەمە وەک تایبەتمەندییەکی بێتا بۆ ویکیپیدیای عەرەبی و ئەڵمانی زیاد دەکرێت. [٩][١٠]
- دەرهاتی ویکیدراوە JSON دەگۆڕێت. ئەو دەفرانەی کە بەتاڵن بە دەفری بەتاڵ ناودەبرێن. ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە کە کاریگەریی لەسەر ئەو ئامرازانە دەبێت کە JSON و API بەکار دەبەن. گۆڕانکارییەکە لە ٣٠ی نیسان ئەنجام دەدرێت. دەتوانیت زیاتر بزانیت.
ھەواڵەکانی تەکنۆلۆژیا لەلایەن نووسەرانی ھەواڵی تەکنۆلۆژیاوە ئامادە دەکرێت و لەلایەن بۆتەوە پۆست دەکرێت. • بەشداربوون • وەرگێڕان • یارمەتی • فیدباک • خۆتۆمارکردن و لابردن.