بۆردی ئەمیندارەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا/داواکردنی بۆچوون:ھەڵبژاردنەکانی بۆردی ئەمیندارەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢/داواکردنی بۆچوون بەم نزیکانە سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی بۆردی ئەمیندارەکان

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
Outdated translations are marked like this.

داواکردنی بۆچوون بەم زوانە لەسەر ھەڵبژاردنی بۆردی ئەمیندارەکان

You can find this message translated into additional languages on Meta-wiki.

بۆردی ئەمیندارەکان ئامادەکاری دەکات بۆ داواکردنی بۆ چوون لەسەر ھەڵبژاردنی بۆردەکە بەم زوانە، لە ١٠ی شووبات - ٧ی شووباتی، ٢٠٢٢.

لە کاتێکدا کە زانیارییەکان ھەفتەیەک پێش داواکردنەکە ئامادە دەبێت، ئێمە دڵنیایی ئەوەمان کردۆتەوە کە بەلایەنی کەمەوە دوو پرسیار ئامادەیە بۆ پرسین لەم داواکردنەی ئێستا:

  • باشترین ڕێگا چییە بۆ دڵنیابوونەوە لە نوێنەرایەتییەکی دادەپەروەرانە بۆ یەکخستنی کۆمەڵگاکان لەنێوان بۆردەکە؟

کاندیدکراوەکان پێویستە چی شتێکیان ھەبێت لە کاتی ھەڵبژاردنەکە؟

لەکاتێکدا لەوانەیە پرسیاری زیاتر دابنرێت، ستراتیژی جوڵانەوەکە و بەڕێوەبەرایەتی تیمەکە دەیانەوێت کات دابین بکەن بۆ ئەندامانی کۆمەڵگاکە و شوێنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە و بیرۆکەکان ئامادە بکەن لەسەر پرسیارە سەلمێنراوەکان پێش ئەوەی داواکارییەکە بکرێتەوە، ئێمە داوای لێبوردن دەکەین لەسەر ئەوەی لە ئێستادا پێرستێکی تەواوی پرسیارەکانمان ئامادەنەکردووە، پێرستی پرسیارەکان پێویستە تەنھا بە یەک یان دوو پرسیار زیاتر بکرێت، مەبەستەکە ئەوە نییە فشار بخەینە سەر کۆمەڵگاکان بە داواکاری زۆر، بەڵکو بۆ دابینکردنی تێبینی و بۆچوونی پێشوازی لێکراوە لەسەر ئەم پرسیارە گرنگانە.

دەتەوێت یارمەتی رێکخستنەوەی گفتووگۆییە ناوخۆییەکان بدەیت لەم داوالێکردنەوەی ئێستادا؟

پەیوەندی بکە بە ستراتیژی جوڵانەوە و تیمی بەڕێوەبەراییەتی لەسەر مێتا، یان لە تێلێگرامم، یاخوود لە ڕێگەی ئیمەیڵ msg(_AT_)wikimedia.org

پەیوەندی بکە ئەگەر ھەر پرسیارێک یان تێبنییەکت ھەبوو، ستراتیژی جوڵانەوە و بەڕێوەبەراییەتی تیمەکە تا ٣ی کانوونی دووەم بەشێوەیەکی کەم ستافی دەبێت، تکایە لەھەر دواکەوتنی وەڵامێک ببورە لەم کاتەدا، وە ئێمە ئەوەش دەزانین کەوا ھەنێک لە ئەندامانی کۆمەڵگا و شوێنە پەیوەندیدارەکان بەردەست نابن لە کاتی پشووی کانوونی یەکەم، داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر نامەکەمان لەو کاتە پێت گەیشتووە کەتۆ لە پشوودا بوویت.

هیوای سەرکەوتن،

ستراتیژی جوڵانەوە و بەڕێوەبەراییەتی