تەختەی ئاگادارییەکانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا/ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ - پەسەندنامەی پەیڕەوی ناوخۆ و بانگهێشتکردن بۆ وەڵام پێ گەیاندنەوە لەبارەی هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی دەستەی دەستپاکان.

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki

ئەنجوومەنەکە لە دوو کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی کە لە ڕۆژانی ٩ی کانوونی یەکەم و ٨ی کانوونی دووەم بەرێوەچوو، چەند پێشکەوتنێکی بۆ سەر بونیاد و پرۆسەکانی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنەکە تاوتوێ کرد و پەسەندیانی کرد. ئێمە لە ڕێکخراوی ویکیمیدیا وەک دامەزراوەی حوکمڕانیی و بەڕێوەبردن دەمانەوێت توانا، کارەمەیی و نوێنەرایەتیی فرەچەشنی بزووتنەوەکەمان باشتر بکەین، لەم پێناوەشدا ئێمە یاساکانی پەیڕەویی ناوخۆمان بۆ ئەو ئامانجە هەموار کردووەتەوە.

گۆڕانکارییە نوێیەکانی پەیڕەویی ناوخۆ ئەمانەن:

  • زیادکردنی قەبارەی ئەنجوومەنەکە بۆ ١٦ دەستەی دەستپاک (پێشتر ١٠ ئەندام بوون). کارکردنی ئەو کەسانە خۆبەخشانەیە، بێ مووچەیە. ئەنجوومەنەکە پێیوایە کە دەستەی دەستپاک کەسی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی بە پێی پێویست ڕووماڵی ئەو ڕووبەرە زۆرانەی پسپۆڕیی بکەن کە بۆ ئاراستەکردنی دامەزراوەی ویکیمیدیا پێویستن، ڕێکخراوەکە ٤٥٠+ کەسی ستافی پاڵپشتی لەو بزووتنەوە نێودەوڵەتییە دەکەن کە لە سەدان پڕۆژە، کۆمەڵگا و هاوکاران پێکدێت.
  • تێکەڵکردنی کۆمەڵگا و گرووپەکان بەسەر بە یەک پۆلین. نەوەک ژمارەیەک لەلایەن کۆمەڵگا هەڵبژێردرێن و ژمارەیەکیش لەناو گرووپەکان، ئەنجوومەنەکە بڕیاری داوە کە ٨ کورسی لە کۆی ئەو ١٦ کورسییەی دەستەی دەستپاکان لە لایەن پۆلێنی " کۆمەڵگا و گرووپەکان" دیاریی بکرێن. ئەم پڕۆسانە لە پەیڕەویی ناوخۆ پێناسە نەکراوە و بەجیا قسەیان لەسەر دەکەین. ئەنجومەنەکە ڕاستەوخۆ حەوت کورسی دیاری دەکات هەروەها کورسییەکەی (جیمی وێڵز) وەک دامەزرێنەری کۆمەڵگا بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە. ئێمە ئەو دەستەواژەی "هەڵبژێردراوانی کۆمەڵگا" مان بەکارنەهێنا کە لە سەرەتادا پێشنیارمان کردبوو و لەبری ئەوە ناوی دەنێین "هەڵبژێدراوانی کۆمەڵگا و گرووپەکان".
  • ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان ئەو کورسییەکانەی کە لەلایەن کۆمەڵگا و گرووپەکان هەڵدەبژێردرێن لەگەڵ ئەو کورسیانەشی کە لەلایەن ئەنجوومەن هەڵدەبژێردرێن. ئەنجوومەنەکە دڵنیایی ئەوە دەدات کە ژمارەی کورسییەکانی دیاریکراوی ئەنجوومەن زۆر ناکرێت ئەگەر مەبەست لێی زیادکردنی کوردسییەکانیان بێت لە بەرامبەر ئەو کورسییەکانەی کە لەلایەن "کۆمەڵگا و گرووپەکان" هەڵدەبژێردرێن. ئەنجومەنەکە پابەندە بە دڵنیابوون لە نوێنەرایەتیکردنێکی بەهێزی کۆمەڵگا.

گۆڕانکارییەکانی دیکە لە ڕێسا و ڕێنماییەکان بۆ هاتنە پاڵ دەستەی دەستپاکان ئەوەیە کە پێش دەست بەکاربوون وەک دەستەی دەستپاکی ئەوا دەبێت لە کارکردن و ئەندام بوون لە هەر بەڕێوەبردنێکی دیکە دەست لەکار بکێشنەوە. هەروەها دانانی هەڵبژاردەیەک بۆ ڕۆڵی جێگری دووەمی سەرۆک. لەو بابەتانەی کە پەیوەندیدارن بە ئەرکەکانی دەستەی دەستپاکی، ئەرکی بەڕێوبەری جێبەجێکار لە کۆبوونەوەکان، ئەرکەکانی خەزنەدار هەروەها دیاریکردنی شێوازی بڕیاردانی کۆتایی و پابەندبوونە یاساییەکان بۆ نموونە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پاڵێوراوانی کۆمەڵگا/گرووپەکان لەناو پەیڕەوی ناوخۆ دیاریمان کردووە.

بەپێی پەیڕەویی ناوخۆ، نوێکردنەوە ئەنجام درا لەپەڕەی ڕێکخراوەکە بۆ ئەوەی ئەم گۆڕانکارییانە لەخۆ بگیرێت (بڕوانە پەڕەی جیاوازییەکان).

خاڵەکانی فۆڕمی هەڵسەنگاندنی پاڵێوراوان لەلایەن ئەنجوومەنەوە پەسەند کراوە.

ئێمە بانگێشتنامە بەکۆمەڵێک زمان ئامادە دەکەین و دەینێرین بەمەبەستی وەرگرتنەوەی فیدباک و وتووێژکردن بۆ دیاریکردنی دەستەی دەستپاکان لەلایەن کۆمەڵگا. ئەنجوومەنەکە زنجیرەیەک لە بژاردە دەداتە دەست کۆمەڵگا بۆئەوەی لەبەرچاوی بگرن و وتووێژی لەبارەیەوە بکەن، هەریەک لەو خاڵانەش بەو ئامانجە دانراون تاکوو کۆمەڵگاکان بتوانن پڕۆسەیەکی بەهێز بهێننە کایەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکان لەڕێی توانا پێشکەوتووەکان، کارامەیی و جۆراوجۆرکردنی کاندیدەکان، کە بێ هیچ سنوورێک پاڵێوراو کراون. ئەم بانگهێشتکردنە لە ١ی شووبات دەستپێدەکات تاوەکوو ١٤ی ئازار بەردەوام دەبێت. ویکیمیدیا تیمێک پێک دەهێنێت بۆ دڵنیابوونەوە لە وشیاریی، زانین، بەشداریکردن و نوێنەرایەتیکردن لەسەرتاسەری بزووتنەوەکە.


ئەنجامەکانی ئەو بانگهێشتکردنانە وادەکات کە ئەنجوومەنەکە بڕیار لەسەر ئەو پڕۆسەیە بدات کە وادانراوە لە مانگی ئازار-نیسان ئەنجام بدرێت. دواتر ئەنجوومەنەکە کۆ دەبێتەوە بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردنی کۆتایی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن. دواتر کە شێوازەکە پەسەند دەکرێت، پلانمان واداناوە کە کە سێ کەسی نوێ لەبەرامبەر سێ ئەندامی پێشوو دابنرێن.

لە جیاتی ئەنجوومەنەکە،

ماریا سیفیداری، سەرۆکی ئەنجوومەن