هەڵبژاردنەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا/٢٠٢١/٢٠٢١-٩-٧/ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Wikimedia Foundation elections/2021/2021-09-07/2021 Election Results and the translation is 100% complete.

The election ended ٣١ ئابی ٢٠٢١. No more votes will be accepted.
The results were announced on ٧ ئەیلوولی ٢٠٢١. Please consider submitting any feedback regarding the 2021 election on the elections' post analysis page.

2021 Board Elections
Main Page
Candidates
Voting information
Single Transferable Vote
Results
Discussions
FAQ
Questions
Organization
Translation
Documentation
This box: view · talk · edit

ئەنجامەکان بۆ ئەو کاندیدانەی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردنی بۆردی ٢٠٢١ بوون. لیژنەی هەڵبژاردنەکان پێداچوونەوەی بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی دەستەی دەستپاکی ویکیمیدیای ٢٠٢١ کردووە، کە بۆ دیاریکردنی چوار دەستەی دەستپاکی نوێ ڕێکخراوە تۆماری 6873 کەس لە 214 پرۆژە دەنگی ڕەوای خۆیان دەردەکات ئەم چوار کاندیدەی خوارەوە زۆرترین پشتیوانیان وەرگرتوە:

  1. Rosie Stephenson-Goodknight
  2. Victoria Doronina
  3. Dariusz Jemielniak
  4. Lorenzo Losa

چاوەڕێکردن بۆ بوون بە ئەندامی دەستەکە

لەکاتێکدا ئەو کاندیدانە لەڕێگەی دەنگدانی کۆمەڵگەوە پلەبەندی کراون، بەڵام هێشتا بۆ دەستەی دەستپاکی دانەمەزرێنراون. ئەوان هێشتا پێویستیان بە تێپەڕاندنی پشکنینی باکگراوندێکی سەرکەوتووە و ئەو پشکانەی کە لە یاسادا دیاری کراون جێبەجێ بکەن. ئەم پرۆسەیە دەتوانێت درێژتر بێت بە پشت بەستن بە وڵاتی نیشتەجێبوونی کاندیدەکان. بۆردەکە بەروارێکی دیاریکراوی داناوە بۆ دانانی دەستەی دەستپاکی نوێ لە کۆتایی ئەم مانگەدا. هەروەها approved ڕەنگە کاتێک بدات بە درێژکردنەوەی دەستەی دەستپاکانی ئێستا بۆ ئەوەی قۆناغی گواستنەوەکە بە نەرمی تێپەڕێت و دواتر ئەندامە نوێیەکان شوێنی خۆیان بگرن.

سوپاس بۆ هەموو کاندیدەکان

سوپاس بۆ هەموو کاندیدەکان بۆ بەشداربوونیان. توانیمان سەرکەوتووانە ڕیکۆردی ژمارەی کاندیدەکان و بەپێی هەمەچەشنی ناوچەیی بەدەست بهێنین، کە زیاتر لە نیوەی ١٩ پاڵێوراوی ناوچەکانی دەرەوەی ئەمریکای باکوور و ڕۆژاوای ئەورووپا بوون ئەم هەڵبژاردنە سیستمی تاکە دەنگدانی گواستنەوە بۆ یەکەم جار بەکارهات. ئەم سیستمە ژمارەی دەنگدەری پاڵپشت یان ڕێژەکەی دیاری ناکات. بەڵکوو، ئەوە پشاندەدات کە لە چ قۆناغێک کامە کاندید ماڵئاوایی لە هەڵبژاردنەکە کردووە. دەتوانی پێداچوونەوەی تەواو لەسەر ئەنجامەکان بکەیت لە مێتا ویکی، کەبپێی ئەم بەڵگەنامەیە ئەوا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە کامە کاندید لە کامە خولدا ماڵئاوایی کردووە.

سوپاس بۆ هەموو خۆبەخشانی هەڵبژاردن

ئەنجوومەنی دەستەی دەستپاکان جەخت دەکاتەوە لە گرنگیدان بە زیادکردنی هەمەجۆری لە دەستەکە. دەیان خۆبەخش کە لەلایەن تیمێکی ئاسانکاری فرەزمانەوە پشتگیری دەکرێن، هەڵبژاردنەکەیان بە 61 زمان بەرز کردەوە. ئەوان میوانداری گفتوگۆیان بە 50 زمان کرد دەربارەی هەڵبژاردنی دەستەکە و هانی ئەندامانی کۆمەڵگایان دا کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن.

ئامارەکان

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دەستپاکانی ساڵی ٢٠٢١ لە چەندین بواردا ژمارەی نوێی شکاند دەستەی ستراتیژی بزووتنەوە و فەرمانڕەوایی بەم نزیکانە ڕاپۆرتێک بە بەرچاوترین پێوەر بڵاودەکاتەوە. لە هەمان کاتدا، دەتوانیت هەندێ لە ئامارەکان لە مێتا-ویکی بخوێنیتەوە. لەخوارەوەش هەندێ لە ئامارە سەرەکییەکان باسکراون.

  • بەراورد بە دەنگدانی ٢٠١٧، بەشداریکردن بە 1,753 دەنگدەر زیادی کردووە. ڕێژەی بەشداریکردن 10.13% بوو، ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە 1.1٪ لە هەڵبژاردنی پێشوو (٢٠١٧) زیاتر بووە.
  • زۆرترین بەشداری لە نێو ویکییەکان کە لانی کەم 5 دەنگدەری ڕێگەپێدراویان هەیە هەیە لە ویکیپیدیای هاوسا و ئیگبۆ بوو، هەردوو ویکی بەشداری 75٪ یان هەبوو (6 لە 8 دەنگدەری ڕێگەپێدراو). ژمارەیەکی زۆریش بەشداریی زۆر لە ویکیپیدیای تێلوگو، نیپالی و پەنجابیدا دەبینرا.
  • زۆرترین زیادبوونی بەشداری لە نێو ویکییەکان کە بە لایەنی کەمەوە 50 دەنگدەری ڕێگەپێدراویان هەبێت ئەوا لە ویکیپیدیای کەتالان بوو کە 36.3٪ ی دەنگدەرانی شایستە دەنگیان لەسەر دا (28 دەنگدەری زیاتر بوو بەراورد بە ساڵی 2017).
  • 214 زمانی ویکی بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکە. ئەم ئامارە پشتی بەستووە بەوەی کە سەرەتا دەنگدەرەکان لەم کام زمانەوە هەژمارەکەیان درووست کردووە.
  • 74 ویکی کە لە دەنگدانی 2017 بەشدارنەبوون ئەوا لەم هەڵبژاردنە دەنگیان دا.
  • کۆی ٢٢٦ ویکی کە مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ لانی کەم ١ کەسی ڕێگەپێدراو، ئەوا هیچ دەنگێکیان نەدا. زمانی کانتۆنیسی لە پێشەوەی ئەم ئامارەیە کە ٢٥ دەنگدەری هەبوو.

لەڕۆژانی داهاتوودا لیستێکی دەنگەکانی نەناسراو بڵاودەکرێتەوە کە ڕێگە دەدات بە پشکنینی قوڵتر و بڵاوکردنەوەی پێوەری زیاتر. بۆبینینی لیستی دەنگدەرەکان:

هەڵبژاردنی ٢٠٢٢

هەڵبژاردنی داهاتووی دەستەی دەستپاکان لە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت. ئەوانەی ئارەزوومەندن ئەوا دەتوانن چاودێری ئەم پەڕەیە بکەن بۆ نوێترین زانیاری. بۆ ئەوکاتە چوار کورسی دیکە هەڵدەبژێردرێن. زۆر زوو نییە بۆ خۆکاندیدکردن و خۆئامادەکردن. ئەندامانی کۆمەڵگا لەوانەیە حەز بکەن سەیری سەرچاوە کاندیدەکان بۆ زانینی زیاتر دەربارەی ئەوەی کە چاوەڕێی چی بکەن و چۆن ئامادەکاری بۆ ئەم پلەیە بکەن.