Wikimedia Foundation elections/2021/2021-06-09/Call for Candidates/ckb

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Wikimedia Foundation elections/2021/2021-06-09/Call for Candidates and the translation is 80% complete.
Outdated translations are marked like this.

The election ended ٣١ ئابی ٢٠٢١. No more votes will be accepted.
The results were announced on ٧ ئەیلوولی ٢٠٢١. Please consider submitting any feedback regarding the 2021 election on the elections' post analysis page.

2021 Board Elections
Main Page
Candidates
Voting information
Single Transferable Vote
Results
Discussions
FAQ
Questions
Organization
Translation
Documentation
This box: view · talk · edit

سڵاو لە هەمووان،

هەڵبژاردنی دەستەی ئەمیندارانی ٢٠٢١ بەمزووانە دەکرێت. کاندیدانی کۆمەڵگامان پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورسیانەی کە دانراون.

دەستەی ئەمیندارانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا سەرپەرشتی کار و ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا دەکەن. هەریەکێک لە دەرچووانی دەستەی ئەمینداریی ئەوا بۆ ماوەی سێ ساڵ خزمەت دەکات. کۆمەڵگای ویکیمیدیا هەلی ئەوەیان هەیە کە دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی ئەمینداران.

بەشداربووانی ویکیمیدیا لەڕێی دەنگدانەوە چوار کەس هەڵدەبژێرن بۆ دەستەی ئەمینداران لە ساڵی ٢٠٢١. ئەم دەرفەتە لەپێناو گەشەپێدانی نوێنەرایەتیکردن، هەمەچەشن بوون و بوونی دەستەیەکی بەئەزموونە.

کێ ئارەزوومەندە بۆ کاندید بوون؟ تۆ ئارەزوومەندیت؟

خاسیەتەکان

ویکیمیدیا ڕێکخراوێکی جیهانییە و بەدوای کاندید دەگەڕێت لەناو کۆمەڵگاکەیدا. کەسی کاندید خۆی دەبێت بیهێنێتە بەرچاو کە چ خاڵ و هۆکارێک وای لێدەکات بیگەیەنێتە ناو دەستەی ئەمینداران. کاندیدی نموونەیی ئەوانەن کە لە ویکیمیدیان، بیرمەند و بیرفراوانن، بەڕێزن، هەروەها ویکیمیدیا پشتگیری ئەو کاندیدانە دەکات کە لەناو ئەو کۆمەڵگا و ناوچانەن کە تاکوو ئیستا نوێنەر و دەنگیان نییە لەناو ڕێکخراوەکەدا.

پابەندبوون

کەسی ئەمیندار بۆ ماوەی سێ ساڵ خزمەت دەکات، هەروەه دەتوانێت سێ خوول لەسەر یەک بەردەوام بێت. ماوەی کارکردنی ساڵانەی ١٥٠ کاتژمێرە، بەبێ ڕەچاوکردنی کاتی گەشتکردن. کاتەکان بەڕێکخراویی بەدرێژایی ساڵەکە ڕیز نەکراوە، بەڵکوو بەپێی کۆبوونەوەکانن.

داواکارییەکان

زمانی ئینگلیزی بۆ کارکردن لەناو دەستەکە پێویستە. کاندید پێویستە لە ئینگلیزییەکی بنەڕەت تێبگات. پەڕەی داواکردنی خۆکاندیدکردن وەردەگێڕدرێت بۆ کۆمەڵێک زمان بۆئەوەی بگاتە هەموو دەنگدەرێک.

پێشکەشکردن

کاندیدان لە هەموو پڕۆژەکانی کۆمەڵگا کە دەتوانن داواکارییەکانی بوون بە کاندید لەخۆ بگرن ئەوا بانگێشت کراون بۆئەوەی خۆیان کاندید بکەن. ئەگەر کەسێک دەناسیت کە لێوەشاوەیە ئەوا هانی بدە بۆ ئەوەی بەشداربێت لەم هەڵبژاردنە و خۆی کاندید بکات. کانیدان دەتوانن لە پەڕەی خۆپاڵاوتن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

سوپاس بۆ پشتگیرییەکانتان،

دەستەی ئەمیندارانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا