Fundraising 2012/Translation/Poongothai Appeal

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Fundraising 2012/Translation/Poongothai Appeal and the translation is 100% complete.

1 لەگەڵ خۆشەویستەکەم لەسەر مەسەلەی ئایینی جیابووینەوە، ئەو پارەی ئەپەرست،منیش خوداکەی ئەوم نەبوو.

لەو کاتەوە، ھەندێک وتارم سەبارەت بە تابێعە دەرەجە دووھەمەکان، ئحتماڵ، چارتەکان، گرافەکان و ھتد درووست کردووە. لە کۆی گشتی دا ٧٠٠٠ وتارم درووست کردووە.

من بە زمانی تامیلی دەنووسم، کە زمانی دایکیمە و زۆرم خۆش گەرەکە، لە جیھان دا ٨٥ ملوێن کەس بەم زمانە قسە دەکەن. من ھەروەھا ٦٠٠٠ فایلی دەنگم لە سەر ویکی فەرھەنگ بار کردووە، کە نیشان دەدەن وشەکان چۆن لە زمانی تامیلی دا دەوترێنەوە. ئێستا، خەڵکێکی زۆرتر دەتوانن بەم زمانە شیرینە لەگەڵ یەک ببن بە ھاو بەش.

وەکوو مامۆستایێک و دایکێک، من ھەموو کات سەرم قاڵە، بەڵام بە ھۆی ئەوە کە کاری خوێندنگەھم تەواو بووە و مناڵەکانیشم گەورە بوون ئیتر زۆرتری کاتم ھین خۆمە، واتە تەواوی ٢٤کاتژمێرەکە! جا منیش ھەموو ڕۆژەکانم لەگەڵ ویکیپێدیا سەر دەکەم.

من خۆم ھاتووم، کەس پارەم ناداتێ. بەڵام یاری دان بە ویکیپیدیا بووە بە ئەرکی ژیانی من. تەنانەت ھەرچەن کە لە کلاسی خوێندنگەھ نیم، بەڵام ھێشتا خەریکی ئەوەم کە زۆرتر لە ھەموو شت بایەخی پێ دەدەم، واتە یارمەتیدان بە مناڵەکان بۆ فێر بوونی زیاتر، بە زمانی خۆشەویستم.

ھەموو کەس شتێکیان ھەیە بۆ ئەوە کە لەگەڵ خەڵکی تر بەشی بکات. تکایە ٥$، ٢٠$ یان ٥٠$ پێشکەش بکەن بۆ یارمەتی دان بە ژیانی ویکیپێدیا.

Bio

پوونگۆسای بالاسوبرامانیان لە کۆئیمبارتۆی تامیل نادوو، دەژیێت، شوێنێ کە ساڵھا وانەی وتوووەتەوە. ئەو دەستی بە گۆڕانکاری لە ویکیپیدیا کردووە لە ساڵی ٢٠١٠ زایینی. لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو ٢٥٠ وتاری نوێی نووسیوە و شێوازی وتنی ٦٠٠٠ وشەی بە زمانی تامیلی سەبت کردووە. ناوی ئەو لە ویکیپیدیا "To Kill A Mocking Bird" بە کوردی: کوشتنی مریشکی شێوەکارە، کە ناوی ڕۆمانی صۆشەویستی ئەوە.